هەواڵ

-

جه‌بار یاوه‌ر: هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

5/15/2019 8:24:56 PM 35 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سه‌ره‌ڕای بریاڕی راگرتنی مه‌شپێكردنی سوپای عیراق، به‌ڵام ھاوكاریی ئه‌مریكا بۆ ھێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ لێدوانێی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: بریاره‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و ھۆڵه‌ندا ته‌نیا مه‌شقه‌ سه‌ربازیه‌كان ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و سێ وڵاته‌ سه‌رجه‌م چالاكیه‌ دبلۆماسی و سیاسیه‌كانیشیان راگرتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ھاووڵاتییه‌كانیان له‌گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

جه‌بار یاوه‌ر روونیشیكرده‌وه‌، ھاوكاریی ئه‌مریكا بۆ ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بریاره‌دانییه‌و ناردنی ھاوكارییه‌كان كارێكی بانكییه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه‌وه‌ مه‌شقپێكردنی سوپای عیراقی راگرتووه‌و هۆڵه‌نداش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌ركه‌كانی له‌ عیراقدا راده‌گرێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بریاریداوه‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق بكشێنێته‌وه‌.

  له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure