هەواڵ

-

سامر غەزبان: ناوەند پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم

5/22/2019 5:48:41 PM 29 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: ھەرێمی کوردستان تا ئێستا نەوتی رادەستی ناوەند نەکردووە، بەڵام عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق  راگەیاند: بەپێی بودجەی ساڵی 2019، پێویستە رۆژانە ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی ناوەند بکات بۆ ئەوەی دواتر و لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغداد نەکراوە.

وەزیری نەوتی عێراق لەدرێژەی لێدوانەکەیدا، ھیوای خواست لە داھاتوویەکی نزیکدا، دیدار و کۆبوونەوەی نێوان لێپرسراوانی ناوەند و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی یەکریی کردنەوەی ئەم پرسە بەڕێوەبچێت. 

وتیشی: بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2019، بەغداد پابەندی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

لای خۆشیەوە، موعتەسەم ئەکرەم بریکاری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد باشە و ھیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure