هەواڵ

-

پۆلیسی دارستان لە ھەڵەبجە دەستی بەسەر ژمارەیەک ماسیی گەورەدا گرت

5/24/2019 5:03:52 PM 54 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ھێزەکانی پۆلیسی دارستان لەپارێزگای ھەڵەبجە دەستیان بەسەر چەند ماسیەکی گەورەدا گرت کە کێشیان دەگاتە 60 کلیۆ گرام و بەشێوەیەکی نایاسایی راوکراون. 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی ھەڵەبجە لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردووە، مەفرەزەیەکی ھێزەکانیان لە نزیک ناحیەی سیروان توانیویانە دەستبەسەر چەندین ماسیی گەورەدا بگرن کە ھەندێکیان کێشیان لە 60 کیلۆ زیاترە.

ھاوکات دەست بەسەر دەیان تۆڕ و کەرەستەی راوکردن و بڕێکی زۆری ماسیدا گیراوە، بە کۆی گشتیش دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە 500 بۆ 600 کیلۆ ماسیداو بڕیاریشە بەپێی یاسا بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە.

M9sharazoor : Kurdsat News


Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure