هەواڵ

-

عێراق رەزامەندی بۆ چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی ھەڵەبجە دەربڕیوە

5/25/2019 6:00:50 PM 56 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

رێکارەکانی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی پارێزگای ھەڵەبجە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و ژمارە تایبەتەکان لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند،ڕێکارەکانی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل بەناوی"پارێزگای ھەڵەبجە" گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی ، کۆمپانیایەکی تایبەتیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە راسپێدراوە بۆ چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە کاتی تەرخانکردنی پارچەیەک زەویی بۆ کۆمپانیاکە چاپکردنەکە ئەکەوێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

کاوە عەلی ئاماژەی بۆئەوەشکرد، ژمارە تایبەتەکان لە ١ تا ١٠ ھەزار لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن و داواکراوە بڕی ئەو بودجەیەش لەفرۆشتنی ژمارە تایبەتەکان بەدەست دێت بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری پارێزگاکە خەرج بکرێت.

 

M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure