هەواڵ

-

وه‌زیری دارایی هه‌رێم ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ناردنی پاره‌و دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكرا ده‌كات

5/26/2019 6:04:41 PM 41 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سبه‌ینێ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ پێنج مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌، سبه‌ینێ 27ی 5ی 2019، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌ت و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومونی وه‌زیران، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تێیدا ورده‌كاریی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ پێنج مانگی رابردوو له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ھه‌رێمی كوردستان كراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند:" وه‌زیری دارایی، روونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌مساڵدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ره‌وانه‌كراوه‌، بۆ رایگشتی پێشكه‌ش ده‌كات.

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure