هەواڵ

-

شێوازی دابەشكردنی موچە دەگۆڕێت

5/26/2019 6:06:49 PM 47 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پرسی تۆماركردنی سكاڵای فەرمانبەران لەدژی حكومەتی هەرێم بەهۆی دابەشنەكردنی دوو موچەی ئەمساڵ كە لەلایەن بەغداوە رەوانەكراوە، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: شێوازی دابەشكردنی موچە دەگۆڕێت و حكومەتی عیراقیش دەتوانێت ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت، تا چارەنووسی موچە نەدراوەكان ئاشكرا دەكرێت.

 

جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: نازانم تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن موچەخۆرانی هەرێمەوە لە بەغدا بۆ پێنەدانی دوو موچەی ئەمساڵ چ كاریگەرییەكی دەبێت، بەڵام حكومەتی عیراق دەتوانێت فشار لەهەرێم بكات و ناردنی پارەكەش رابگرێت، تا بزانێت ئەو پارەی ناردوویەتی چۆن خەرجكراوە.
وتیشی: ساڵی 2017 لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، چەند پەرلەمانتارێك سكاڵامان لە دادگای فیدراڵی تۆماركرد، بەڵام دوای دوو مانگ وەڵامیان داینەوە كە ئەوە ئیشی ئەوان نییەو ناتوانن هیچ شتێك بكەن.
جەمال كۆچەر پێشنیازێكی ئاراستەی فەرمانبەرانی هەرێم كردو وتی: پێویستە داوا بكەن موچەكانیان بكرێت بە كارتی زیرەك، ئەوە بەشێكە لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت دابەشكردنی موچە ببێت بە كارتی زیرەك و بڕیاریشە تا ساڵی ٢٠٢٣ موچەی هەموو عیراق لە رێگای كارتی زیرەكەوە دابەشبكرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure