هەواڵ

-

خشتەی دابەشكردنی موچە راگەیەنرا

5/27/2019 5:49:41 PM 13 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاندو سبەینێ وەزارەتی پیشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەست كەوتووە، بڕیارە لەسبەینێوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری ئەمساڵ بكرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان بدرێت.

بەوتەی سەرچاوەكە، رۆژی چوار شەممە مووچەی یەكەكانی 70ی و 80ی پێشمەرگەو پێنج شەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە لەماوەی ئەمساڵ لەلایەن بەغداوە پێنج مووچەی فەرمانبەران رەوانەكراوە، وتیشی: بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستیانە پێش جەژن دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure