هەواڵ

-

حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبارەی موچەوە دەدات

5/28/2019 6:14:14 PM 12 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەكابینەی داهاتووی حكومەتدا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر دوو موچەیی دەدرێت، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: بایۆمەتری موچە ئەنجامی دیاری هەبووەو تاڕادەیەك كێشەی دوو موچەیی چارەسەركردووە، ئەوانەشی ماون بەدڵنیاییەوە لەكابینەی داهاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان راگەیاند: بایۆمەتری موچە ئەنجامی دیاری هەبووە، كاتێك قەیرانی دارایی سەریهەڵدا حكومەت هاوكاری دەركرد كە ملیۆنێك و 400هەزار موچەخۆری هەیە، بەڵام لەدوای بایۆمەتری زیاتر لە (100)هەزار موچەخۆر پاكتاوكران و ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ ملیۆنێك و 200هەزار موچەخۆر كەمیكرد.
وتیشی:"بایۆمەتری موچەی تاڕادەیەك كێشەی دوو موچەیی چارەسەركردووە، بەڵام ئەوانەشی كەماون بەدڵنیاییەوە لەكابینەی نوێی حكومەتدا بڕیاری لەسەر دەدرێت و یەكێكیان دەبڕدرێت".
راشیگەیاند: وەكو لیژنەی دەستپاكی هەنگاوی یەكەممان ئەكتیڤكردنی دەستەی دەستپاكییە، بۆئەوەی رێگری لەكۆمەڵێك گەندەڵی و گەندەڵكاری بكرێت، هەنگاوی دووەممان مەسەلەی چاكسازی دەبێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی و یاسایی هەوڵی جدی دەدەین بۆ تێپەڕاندین ئەو پڕۆژەیاسایە، كە بەشێكی زۆری كێشەی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینی چارەسەر دەكات.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure