هەواڵ

-

پاره‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.. به‌غدا چاودێری خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كات

5/31/2019 6:23:20 PM 15 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

حكومه‌تی عیراق جیا له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌كه‌ نادرێته‌ ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا خۆی چاودێری خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كات.

 

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕاگه‌یاند: به‌ده‌ر له‌بودجه‌ی هه‌رێم، بڕیاربوو بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆ به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ته‌رخان بكرێت، له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیشه‌وه‌ ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ به‌دواداچوون بۆئه‌و پاره‌یه‌ بكه‌ین.

وتیشی:" پاره‌كه‌ نادرێته‌ ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌وه‌ به‌غدا خۆی ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێیده‌كات و چاودێری ده‌كات".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاشكراشیكرد: بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بۆ نمونه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ هۆڵێكی گه‌وره‌یه‌و بۆ هه‌ولێرو دهۆك پرۆژه‌ی دیكه‌یه‌، كۆی گشتی پاره‌كه‌ش بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان 13 ملیار دیناره‌.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure