هەواڵ

-

سه‌رۆك كۆمار: تاكه‌ چاره‌سه‌ر گفتوگۆكردنه‌

6/10/2019 5:54:19 PM 20 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

سه‌رۆك كۆماری عیراق ڕایگه‌یاند: به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن و ده‌بێ ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ڕابگیردرێن.
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.

سه‌رۆك كۆماری عیراق وتیشی: ئارامی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌بێ ڕه‌چاوكردنی مافه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستنایه‌ت.

د.به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌هێزی كوردستان پشتیوانه‌ بۆ عیراق.

پێش ئه‌وه‌ی كه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك سه‌رۆك كۆماری عیراق وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی نوێی كوردستان ده‌ربڕی و داواشی كرد كه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و هاوكاتیش كێشه‌ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌رێمی كوردستان په‌ناگایه‌كی ئارامه‌ بۆ پێكهاته‌كان.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی داعش كرد و ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌دژی داعش.

دواتر حه‌مید خزری نوێنه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستوور ده‌توانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

پاشان عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ وتارێكی پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كێشه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هیواشی خواست كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن. 

M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure