هەواڵ

-

دواین زانیاری لەبارەی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵەبجە ئاشکرا دەکرێت

6/10/2019 5:56:08 PM 37 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

میکانیزمێک بۆ فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای ھەڵەبجە دەگیرێتەبەر و جێگری پارێزگاریش ئاشکرای دەکات لیژنەیەکی تایبەت بە فرۆشتنی تابلۆکان پێکھێنراوەو داھاتەکەشی بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە تەرخان دەکرێت.

 

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ڕاگەیاند: بڕیاری دروستکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ھەڵەبجە دەرچووەو  ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپاردووە بۆ تەواوکرنی ڕێکارەکان.

وتیشی: بڕیارە ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان لەژمارە (١ تا ١٠٠٠٠) لەرێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بفرۆشرێت و ئەو ئەرکەش بە لیژنەیەکی تایبەت دەسپێردرێت، داھاتەکەشی دەخرێتە سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە خەرجدەکرێت.

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی ناوخۆ گریبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ دانانی کارگەی دروستکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە ھەڵەبجە.

 

SNN: M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure