هەواڵ

-

وەزارەتی کارەبا: ھاوینی ئەمساڵ کارەبا باش دەبێت

6/10/2019 6:00:47 PM 6 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

پێدانی کارەبا لە وەرزی ھاویندا باشتر دەبێت و وەزارەتی کارەباش چەند داواکارییەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکات. 

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم ڕاگەیاند: تێکڕای بەرھەم ھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان ٣٥٠٠ مێگاواتە، ڕۆژانە ٢٠ سەعات کارەبای نیشتیمانی بە ھاوڵاتیان دەدرێت،بەڵام خواستی ھاوڵاتیان زیاترە لە ٤٠٠٠ مێگاوات.

وتیشی وەزارەتی کارەبا بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی کارەبا، داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و وەزارەتی دارایی کردووە بودجەی زیاتریان بۆ دابین بکرێت لەگەڵ ئەوەش داوایان کردووە گازوایل بۆ وێستگەی کارەبای دھۆک دابینبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی کارەبا یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبای ھەیە،بەڵام بریکاری وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەدات بە ھاوڵاتیان پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە ھاوینی ئەمساڵ بەراورد بە ھاوینی ساڵی پێشوو زۆر باشتر دەبێت.

 M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure