هەواڵ

-

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد

6/10/2019 6:04:42 PM 19 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٦/٢٠١٩ لەشاری هەولێر، كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازیكرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق.

‎لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە

‎پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.

‎پرسی كەركووك وناوچە كوردستانییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، هاوكاتی جەخت كردنەوە لە ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆك كۆماری عێراق هاوڕابوون كە لە چوارچێوەی دەستوور و بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكرێن.


PUKmedia : M9sharazoor

 

11.jpg

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure