هەواڵ

-

ده‌یان تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

6/12/2019 6:10:20 PM 3 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 22 تۆمه‌تباری راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، به‌شێكی زۆری ده‌ستگیركراوه‌كان، تۆمه‌تبارن به‌ زیاده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmediaكه‌وتتوه‌، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 12-6-2019، راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین 22 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كه‌ به‌شێكی زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك ‌و ماڵی گشتی.

سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراون:

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31-406 كه‌ تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان له‌هاووڵاتییان كردووه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوودا.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 3-21ی چه‌ك، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه‌ تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن له‌هاووڵاتییان‌و پاره‌و كه‌لوپه‌لیان لێسه‌ندوون.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.

- ده‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.

-شه‌ش تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزادان.

 M9sharazoor : راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure