هەواڵ

-

یه‌كێتی: هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك

6/12/2019 6:15:05 PM 22 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

له‌ دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ژماره‌ (12) ی ساڵی 2018 كرا و فراكسیۆنی یه‌كێتیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دیلان غه‌فور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بكرێت، چونكه‌ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌یتوانیوه‌ به‌ باشی كاره‌كانی خۆی بكات، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ زوترین كات هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوكیش ئه‌نجامبدرێت.

وتیشی:  داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌وه‌ ته‌نها به‌هانه‌یه‌، بۆیه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك.

دوێنێ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ژماره‌ (12) ی ساڵی 2018 كۆبۆوه‌ و له‌دانیشتنه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب و توركمان داوایانكرد ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك دوابخرێت.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure