هەواڵ

-

به‌غدا داوای گفتوگۆ له‌هه‌رێم ده‌كات

6/12/2019 6:22:06 PM 5 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، وتیشی"هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی زۆری كردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك توانیویه‌تی كێبڕكێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بكات".

 

له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، وتارێكی پیشكه‌شكردو وتی:"ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولا".

راشیگه‌یاند، ته‌حه‌دای گه‌وره‌ له‌پێشه‌مانه‌و ده‌بێت هه‌نگاوبنێین بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ ته‌واوی عیراقییه‌كان.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كردو وتی:"ئێمه‌ پاڵپشتیت له‌ كاره‌كانت ده‌كه‌ین".

به‌وته‌ی حه‌لبوسی، ئێستا هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك توانیوایه‌تی كێبڕكێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا بكات.

 

SNN:M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure