هەواڵ

-

بنکەی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکرێتەوە

6/13/2019 8:14:57 PM 17 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق بنکەی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکاتەوە.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە راگەیاند، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاردراوە بە کردنەوەی بنکەیەک بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەڵەبجە لە گوندی "دەرەشیش" ، بۆ ئەوەی جوتیارانی ئەو سنورە گەنمەکانیان نەبەنەوە دەرەوەی پارێزگاکە.

وتیشی نوسراوەکە لە رۆژی ٩ی حوزەیران دەرکراوە، بەڵام تا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئامادەکاری پێویست نەکراوە، چونکە دەبێت لایەنە پەیوەندیارەکان رابسپێردرێن کارمەندی پێویست بۆ بنکەی وەرگرتنی گنمی ھەڵەبجە دیاری بکەن.

ستار مەحمود راشیگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە ٣٤٠ ھەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی ھەرێم وەربگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ ئەمساڵ بڕی ٢٠ ھەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی سنوری ھەڵەبجە وەردەگیرێت.

 M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure