هەواڵ

-

ئامارێک لەبارەی سلێمانی و ھەڵەبجە بڵاودەکرێتەوە

6/24/2019 6:36:22 PM 15 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەگوێرەی ئامارێک، نزیکەی ٢٦ ھەزار بێکار لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە تۆمارکراون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کار لە سلێمانیش قۆناغی داھاتووی پرۆژەکەیان ئاشکرادەکات و راشیدەگەیەنێت: کۆتایی ئەم ھەفتەیە تۆمارکردنی ناوی بێکاران تەواو دەبێت و ھەلی کاریشیان بۆ دەدۆزینەوە.

 

عەبدولمەجید فەرەج، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کار لە سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: وەکو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ھەڵمەتێکی ناونووسینمان بۆ کەسانی بێکار بەھاوکاری رێکخراوی  GIZدەستپێکردووەو ناوشاری سلێمانی تەواو بووە، ئێستاش لە سنوری رانیەو پشدەر ناو تۆماردەکەین و رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ٦ی ٢٠١٩، ھەڵمەتەکە تەواو دەبێت.

وتیشی: بەپێی ئەو فۆڕمانەی بۆمان ھاتۆتەوە، لەسنوری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، نزیکەی ٢٦ ھەزار بێکار تۆمارکراون، کە ھەموو ئاستێک لەخۆدەگرێت و تەمەنیشیان لە نێوان  ١٨ بۆ ٦٠ ساڵە.

عەبدولمەجید فەرەج راشیگەیاند: لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە دەمانەوێت روپێوییەک بکەین بۆ کەسانی بێکارو لەدوای ئەوەش، پرۆژەکە دەدەینە حکومەت و دەتوانێت لە کەرتی گشتی یان تایبەت سود لەو کەسانە وەربگرێت.

ئاشکراشیکرد، لەقۆناغی دواتری پرۆژەکەشمان، تیمەکانمان سەردانی کەرتی تایبەت دەکەن بەمەبەستی دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ کەسانی بێکارو سوود لێوەرگرتنیان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەپێی پسپۆڕییەکانیان.

 

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure