هەواڵ

-

کارکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە

7/3/2019 7:41:46 PM 46 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند: بە ھەوڵی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ھەڵەبجە بەگەڕخراونەتەوە و 7 پڕۆژەی تریش لە داھاتوودا کارکردن تیایاندا دەستپێدەکاتەوە.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سێکتەرە جیاوازەکان بەگەڕخراوەتەوە، لەداھاتووشدا 7 پڕۆژەی تر لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کارکردن تیایاندا دەستپێدەکاتەوە.

M9sharazoor ; Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure