هەواڵ

-

ته‌نها له‌ئه‌مساڵدا.. عیراق سێ مووچه‌ له‌پێش هه‌رێمه‌وه‌یه‌

7/5/2019 6:10:45 PM 23 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7-7-2019 وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان (4) بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت.

یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و پاشانیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و دارایی و شه‌هیدان و ... دواتر وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ مووچه‌ی مانگی نیسانیان پێده‌درێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عیراق له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی ته‌مموز (7) وه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا حكومه‌تی عیراق شه‌ش مووچه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ناردوه‌، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا ته‌نها مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵیان وه‌رگرتووه‌.

 


PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure