هەواڵ

-

دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكردو به‌رده‌وامیش ده‌بێت

7/7/2019 7:32:18 PM 4 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئه‌مڕۆ 7-7-2019 مووچه‌ی مانگی نیسانی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان دابه‌شكران و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سبه‌ینێ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ بڕی 368 ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ كردوه‌.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و دارایی دابه‌شبكرێن.


PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure