هەواڵ

-

یەكێتی بەفەرمی كۆتا لیستی ناوی كاندیدەكانی بڵاوكردەوە

7/7/2019 7:43:08 PM 28 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەفەرمی كۆتا لیستی ناوی كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بڵاوكردەوەو رادەستی مەسرور بارزانی كرد.

 

بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی یەكێتی، كە بەواژۆی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە، ئاراستەی مەسرور بارزانی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كراوەو وێنەیەكی نێردراوە،  ناوی هەر 9 كاندیدەكەی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەت و دەستەكان یەكلایی كراوەتەوە.
لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیشدا كە وێنەیەكی نێردراوە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند:" قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕێواز فایەق بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم كاندیكراون.
M9sharazoor  : SNN

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure