هەواڵ

-

له‌به‌غداوه‌ په‌یامێك به‌سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ده‌درێت

7/7/2019 7:45:45 PM 28 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌ 50 ساڵیه‌كه‌ی‌ نێوان هه‌رێم و توركیا له‌بواری‌ نه‌وتدا ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دژی‌ هه‌رێم بگیرێته‌به‌ر، مه‌ترسی له‌سه‌ر موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم نابێت".

 

سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، "له‌ڕوی‌ ده‌ستورییه‌وه‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌توانێت گرێبه‌سته‌ 50 ساڵیه‌ نه‌وتیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و به‌گوێره‌ی‌ ده‌ستوریش له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دراوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ عیراق كه‌ ده‌بێت ئه‌و نه‌وته‌ی‌ له‌هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌رده‌هێنرێت به‌ئاگاداری حكومه‌تی‌ عیراق بێت و له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بكرێت".

وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ عیراق بیه‌وێت هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ 50 ساڵیه‌ بنێت، له‌ڕێگه‌ی‌ دادگای فیدراڵیه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ڵام دواتر چه‌ند ده‌رهاویشته‌یه‌كی‌ خراپی ده‌بێت و كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غداش قوڵترده‌كاته‌وه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی باسی له‌وه‌شكرد، "له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌ی‌ هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم نابێت، به‌وپێیه‌ی‌ به‌غدا خۆی موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كات".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure