هەواڵ

-

سەرۆكی هەڵبژێردراوی پەرلەمان بناسە

7/11/2019 7:11:10 PM 2 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ رێواز فایەق-ی بەسەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژارد كە لەمێژووی پەرلەمانی كوردستاندا لەساڵی 1992ەوە دەبێتە یەكەمین ژن كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت.

ژیاننامەو پسپۆڕی و ئەزمونی كاركردنی پێشووی سەرۆكی پەرلەمان:

 

ناو: رێواز فایەق حسین

باری خێزانی: خێزاندار

شوێن و مێژووی لەدایكبوون: 1/1/1977 – بیباز – كەلار - سلێمانی

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

كاروشارەزایی

ئاستی خوێندن ‌و پسپۆڕییەكەی: دكتۆرا لە یاسای تایبەت / پسپۆڕی مەدەنی ‌و یاسای وەبەرهێنان

ئەندامییەتیی لە لیژنەكان:

 - لیژنەی پیشەسازی و وزە وسەرچاوە سروشتیەكان 

- لیژنەی كاروباری یاسایی

لایەنی سیاسی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پوختەیەك لە پۆست و كارەكانی پێشوو

1.      لێكۆڵەری دادی لە دادگای دەربەندیخان

2.       بەرپرسی بەشی یاسایی لە پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانی

 

3.      مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی پۆلیتیكی سلێمانی

4. ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان

5. رۆژی 11ی تەموزی 2019 بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.

 

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure