هەواڵ

-

گۆڕانکاری لەتەمەنی خانەنشینیدا دەکرێت

7/11/2019 7:25:55 PM 56 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

گۆڕانکاری لەتەمەنی خانەنشینیدا دەکرێت
دارایی عیراق لەبارەی كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: هیچ هەوڵێك بۆكەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لەئارادا نییە، بەڵام لەداهاتوودا كار لەسەر ئەوە دەكەین كە تەمەنی خانەنشینی كەمبكەینەوە.

 

د.حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: هیچ هەوڵێك لەئارادا نییە بۆكەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە عیراق، ئەو قسانەی لەوبارەیەوە دەكرێن دوورە لەڕاستییەوە.
وتیشی:"ئێستا عیراق بەدەست كێشەی بێكاری و هەژارییەوە دەناڵێنێت، لەدۆخێكی وەهادا چۆن ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت بیر لەوەبكاتەوە داوای كەمبكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران بكات، لەكاتێكدا فەرمانبەرانی دەوڵەت لەدامودەزگاندا ئامادەییان هەیەو ئیشوكارەكانیان جێبەجێدەكەن".
راشیگەیاند: ژمارەیەكی زۆر لەفەرمانبەران كە تەمەنیان گەیشۆتە (60)ساڵ خوازیاری خانەنشین بوونی پێشوەخت دەكەن، بۆیە لەداهاتوودا هەوڵی ئەوە دەكەن كە تەمەنی خانەنشینی كەمبكەینەوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure