هەواڵ

-

عیراق ئەم پارەیە رەوانەی ھەرێم دەکات

8/28/2019 7:37:27 PM 324 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

رێکارەکانی خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ پارێزگای ھەڵەبجەو چەند ناوچەو قەزایەکی دیکەی ھەرێم تەواوبووەو ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: پێویستە پێش داخستنی حساباتی کۆتایی ئەو پارەیە لەلایەن عیراقەوە خەرجبکرێت.

 

لەبودجەی ٢٠١٩ی عیراقدا بڕی دوو ملیار دینار بۆ قەڵادزێ و بڕی یەک ملیار دیناریش بۆ ھەریەک لەپارێزگای ھەڵەبجە، دھۆک و قەزای سەیدسادق، سۆران و ئیدارەی گەرمیان تەرخانکراوە.

د.بەختیار شاوەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: پێویستە پێش داخستنی حساباتی کۆتایی، ئەو بڕە پارانە بخرێنەبواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی:"پێش پشووی ئەنجومەنی نوێنەران، بەدواداچوونمان کردووەو رێکارەکانی خەرجکردنی ئەو پارەیە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو شارەوانییەکان کۆتایی پێھاتووەو لەوەزارەتی پلاندانانیش وردبینی تەواوبووەو رەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرجەم رێکارەکان تەواوبێت".

راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەو دوو وەزارەتە، رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت بۆئەوەی پارەکە خەرجبکرێت.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت:"پێویستە ئەمساڵ ئەو پارەیە خەرجبکرێت، ھەفتەی داھاتوو دوای گەڕانەوەمان بۆ بەغداد جارێکی دیکە بەدواداچوون دەکەین".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure