هەواڵ

-

كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

9/3/2019 7:31:05 PM 69 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دوای ئه‌نجام دانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگاری  كرماشان و هه‌ڵه‌بجه‌  تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رزی شۆ شمێ‌ و پشته‌   وه‌ك مه‌رزی  ره‌سمی ، دواجار كونسڵی ئێران له‌ هه‌رێم سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌  له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆبوویه‌وه‌ .

مه‌هدی شوشته‌ری  سه‌ركونسڵی ئێران له‌هه‌رێم له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند ئێران ره‌زامه‌نده‌ به‌ كردنه‌وه‌ی  هه‌ردوو مه‌رزی شۆ شمێ‌ و پشته‌  و  ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سلیمانی گه‌شه‌ پی بدات .

ووتیشی له‌ ئێستادا چاوه‌ری وه‌لامی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان بكرێنه‌وه‌ و  هه‌ردوولا سودمه‌ند ببن لێیان ، كه‌ مایه‌ی خوشحاڵی ئێمه‌یه‌  بتوانین هه‌ردوولامان  خزمه‌تێك به‌ خه‌ڵكی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ بكه‌ین


ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی  دا رایگه‌یاند  له‌ ئێستادا كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌ردوو مه‌رزه‌كه‌ له‌سه‌ر وه‌لامی حكومه‌تی عیراق  وه‌ستاوه‌ و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌  گفتوگۆكانی حكومه‌تی عیراق و ئیران به‌رده‌وامن

ووتیشی وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌  هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانمان كردووه‌ و چه‌ندین جاریش وه‌فدی ئیران و عیراقیش هاتوون و مه‌رزه‌كانیان بینیوه‌ به‌لام  چاوه‌ری ده‌كه‌ین  عیراق وه‌ڵامی ئیجابی هه‌بیت بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان

كردنه‌وه‌ی بازاری ئازاد له‌ سنوره‌كان  به‌ شێوه‌ی بازرگانی سنور دار  ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی كونسڵی ئیران بووه‌ له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی  هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ‌ی كردووه‌ ،پێشه‌وا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پیشه‌ سازی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند  به‌دڵنیایه‌وه‌  كردنه‌وه‌ی  بازاره‌ ئازاده‌كان  داوكاری و كاری ئێمه‌ به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ و كونسڵی ئیرانیش له‌و رووه‌  پشتیوانی خۆی ده‌ربریوه‌ .

 

له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌  هه‌ریه‌ك له‌ مه‌رزه‌كانی شۆشمێ‌ و پشته‌  هه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ بازرگانی سنورداریان به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م تیدا ئه‌نجام ده‌درێت بریاره‌ مه‌رزی شۆشمێ‌ وه‌ك مه‌رزێكی گه‌شتیار و مه‌رزی پشته‌ش وه‌ك مه‌رزێكی بازرگانی ره‌سمی بكرێنه‌وه‌، له‌ماوه‌ی رابردووشدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عیراق و ئیران له‌و رووه‌ كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و كوبوونه‌وه‌كانیشیان به‌رده‌وامن.

PUKmedia  : M9sharazoor

 

867.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure