هەواڵ

-

وادەی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ دیاری كرا

9/4/2019 6:58:16 PM 60 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دواین واده‌ی فرۆشتنی ژماره‌ی ئۆتۆبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشكراكردو رایگه‌یاند تاوه‌كو 15 -9 هاوڵاتیان ده‌توانن ناوی خویان تۆمار بكه‌ن .

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا کە پەتامنێری ئامادەی بوو رایگه‌یاند: له‌ 28-8 بۆ 15-9 هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی به‌رێوەبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن و ناوی خۆیان تومار بكه‌ن  كه‌ ژماره‌ 1 بۆ ژماره‌ 9 ده‌خه‌ینه‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌.

وتیشی: 16-9-2019  له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سەعات 10ی سه‌ر له‌به‌یانی  به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی ژماره‌كان ده‌فروشین و داهاته‌كه‌شی بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت.

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure