هەواڵ

-

سبەی کۆتا وادەیە.. چاوەڕێی لایەنەکان دەکرێت

9/4/2019 7:05:52 PM 65 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

تائێستا بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان ناوی کاندیدانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە، ئاراستەی دیوانی پارێزگا نەکردووە، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش رایدەگەینێت: سبەینێ کۆتا وادەیەو لەگەڵ ھێنانی ناوەکان، ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.

 

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ڕاگەیاند : سبەینێ پێنج شەمە ٥ ی۹ ی ۲۰۱۹ ، کۆتا وادەیە لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ ناردنی ناوی کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە بۆ دیوانی پارێزگا، بۆ ئەوەی ڕێکارەکان تەواو بکرێت و ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ بکرێت.

وتیشی : تائێستا لایەنەکانی (سۆسیالیست ، یەکگرتوو، بزوتنەوەی ئیسلامی و پێکھاتەی کاکەیی) ناوی کاندیدانیان ناردووەو لایەنەکانی تر ماون، بەڵام پێشبینی دەکەین تا سبەینێ ئەوانیش ناوەکان رەوانە بکەن.

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ناردنی ناوی سەرجەم کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دیوانی پارێزگای ھەڵبجە، ڕێکارەکانی بۆ تەواو دەکرێت و سەرەتای ھەفتەی داھاتووش ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت، پاشان وردبینی دەکرێ بۆئەوەی بزانرێ مەرجی تایبەت بە ئەندامی ئەنجومەنیان تێدایە، دواتر لیستی ناوەکان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، بۆ ئەوەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربچێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure