هەواڵ

-

هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م پاره‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت

9/5/2019 7:22:56 PM 131 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران ئاشكراده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتیی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا سێ به‌شی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ئه‌مساڵ له‌به‌غداوه‌ گه‌شتۆته‌ هه‌رێم".

 

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "تائێستا سێ به‌شی پاره‌ی ئه‌مساڵی‌ گه‌نمی جوتیاران له‌به‌غداوه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم، به‌جۆرێك به‌شی یه‌كه‌می پاره‌كه‌ (15 ملیار) دینارو به‌شی دوه‌میش (30 ملیار)و سێیه‌میش (60 ملیار) دیناره‌".

ئاشكراشیكرد، "به‌شی سێیه‌می پاره‌كه‌ كه‌ (60 ملیار) دیناره‌، بۆ هه‌رسێ پارێزگای (سلێمانی‌، هه‌ولێرو دهۆك)ه‌، ئێستاش پارێزگای دهۆك ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی به‌شی سێیه‌می پاره‌كه‌ كردوه‌، هه‌فته‌ی داهاتوش هه‌ولێرو سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌ن".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ باسی له‌وه‌شكرد، "تائێستا زیاتر له‌نیوه‌ی پاره‌ی ئه‌مساڵی‌ گه‌نمی جوتیاران گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و چاوه‌ڕوانده‌كرێت، به‌چه‌ند به‌شێكی دیكه‌، به‌شه‌كانی دیكه‌ی پاره‌كه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌به‌غداوه‌ بگاته‌ هه‌رێم".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure