هەواڵ

-

سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌یان پێده‌درێت

9/8/2019 4:53:32 PM 315 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ هیچ موچه‌یه‌ك دابه‌شناكرێت به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌، به‌ڵام سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.

 

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ریگرتوه‌، سبه‌ینێ‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاده‌وه‌ستێت و موچه‌ی‌ هیچ شوێنێك نادرێت، به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌:"ڕۆژی‌ دواتر واته‌ سێشه‌ممه‌ 10ی‌ 9ی‌ 2019 موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ش 11ی‌ 9ی‌ 2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure