هەواڵ

-

خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

9/9/2019 7:17:23 PM 691 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە قۆناغی وردبینیکردندایەو ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: بەمنزیکانە خشتەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

 

فەریق روکن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: تائێستا وردبینی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵی ٢٠١٧ تەواو نەبووە.

وتیشی: "چاوەڕوانی تەواوبوونی وردبینییەکە دەکەین، کە بێگومان بەمنزیکانە تەواو دەبێت و پاشان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەین".

لەچەند مانگی رابردوودا، حکومەتی ھەرێم خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ ساڵی ٢٠١٦ پەسەندکرد.

 

M9sharazoor : SNN

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure