هەواڵ

-

كۆنسێرتی دوو هونەرمەند هەڵدەوەشێتەوە

9/26/2019 8:10:00 PM 33 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

كۆنسێرتی هونەرمەندان هانی و فرمێسك لە سلێمانی بە هۆی دیارنەمانی پارەی بلیت و دیارنەمانی خاوەنی كۆمپانیای جێبەجێكاری كۆنسێرتەكە هەڵوەشایەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە كۆمپانیای سەدا پرۆدەكشن بە سپۆنسەری كەناڵی نێت تیڤی ریكلام بۆ بەڕێوەچوونی كۆنسێرتێك دەكات و بە بەهای زیاتر لە 30 هەزار دۆلار بلیت دەفرۆشێت، بەڵام لەئێستادا سەرپەرشتیاری فرۆشتنی بلیتەكانی هەڵهاتووە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئەیلولی 2019، كۆنسێرتی هەردوو هونەمەند هانی و فرمێسك لە هۆڵی سپی لەسلێمانی ئەنجام بدرێت  بەڵام كۆنسیرتەكە هەڵوەشایەوە.

PUKmedia >pukm9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure