هەواڵ

-

شاعیرێكی كورد كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

10/22/2019 7:57:24 PM 121 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان شاعیری دیاری شاری سلێمانی‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 22-10-2019، هاووڵاتی‌ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به‌ (جه‌نه‌ڕاڵی‌ پایز) پیشه‌ شاعیرو نوسه‌ر كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێنا.

پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و گه‌یشتنی‌ تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو له‌ڕێی‌ خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌.

له‌ئێستادا ته‌رمی‌ شاعیرو نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پشكین‌و ئه‌نجامدانی‌ توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌مڕه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی‌ 67 ساڵه‌و یه‌كێكه‌ له‌شاعیرو نوسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌ و هه‌رێمی‌ كوردستان.


محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان كێیه‌؟

محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان له‌ساڵی 1957 له‌ گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌، خوێندی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌و شاره‌ ته‌واو كردووه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵی پایز، له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كتێب خوێندنه‌وه‌ كردووه‌ له‌ ساڵی 1975 ده‌ستیكردووه‌ به‌نوسینی شعر و بڵاوكردنه‌وه‌ی.

محمد عومه‌ر عوسمان خاوه‌نی یه‌ك كۆبه‌رهه‌مه‌ به‌ناوی (له‌ غوربه‌تا)، كه‌ دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شێعره‌كانی وه‌رگیراوه‌و له‌ چوار نامه‌ی دكتۆرا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌كار هاتووه‌، هاوكات جگه‌ له‌وه‌ی شیعره‌كانی بۆته‌ گۆرانی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌، بۆ چه‌ندین زمانی جیا وه‌ڕگێڕدراون.

PUKm9sharazoor ڕاگه‌یاندن‌ی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure