هەواڵ

-

شاره‌زوور.. گه‌نجێك ده‌ڕفێنرێت

1/31/2020 6:26:32 PM 113 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

گه‌نجێكی دانیشتووی زه‌ڕایه‌ن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ جه‌له‌ولا ده‌ڕفێنرێت.

هه‌ڵۆ نوری گه‌نجێكی دانیشتوی زه‌ڕایه‌نه‌ دوێنێ ئێواره‌ 30-1-2020، له‌قه‌ره‌ته‌په‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ گومان ده‌كرێت داعش بن ڕفێنراوه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ بۆ كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كركوكه‌وه‌ باربكه‌ن بۆ جه‌له‌ولا له‌ڕێگه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌- جه‌باره‌ چه‌ند چه‌كدارێك هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگاكه‌یان فڕاندویانه‌و تائێستا بێ سه‌روشوێنه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure