هەواڵ

-

ئاگادارییه‌ك له‌كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه‌

2/5/2020 8:30:31 PM 196 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دۆخی كاره‌بای هه‌رێم ئاسایی بۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو  له‌وێستگه‌ی كۆرمۆر ئاگر كه‌وته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئاگاداریی هاوڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆخی كاره‌بای هه‌رێم ئاسایبووه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وێستگه‌ی كۆرمۆری غازی په‌ستانی غاز راوه‌ستاو به‌هۆیه‌وه‌ 1200 مێگاوات كاره‌با كه‌می كرد، ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ دوای چاره‌سه‌ركردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ هات، به‌درێژایی ئه‌مڕۆ تیمه‌ هونه‌رییه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و تیمه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی داناغاز توانییان رێگه‌ له‌ گه‌وره‌بوونی گرفته‌كه‌ بگرن و سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێم دووچاری گرفتی كوژانه‌وه‌ی گشتی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش دووباره‌ یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر ئیشیپێكرایه‌وه‌ و له‌ئێستادا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ 3500 مێگاوات كاره‌با به‌رزبووه‌وه‌.


PUKm9sharazoor  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure