هەواڵ

-

چەند ئامۆژگارێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌

ئاژانسەکان
8/1/2013 4:36:48 AM 510 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا رێژه‌ی شه‌كره‌ له‌ خوێن و هه‌روه‌ها ئاستی ئه‌نسۆلین له‌ جه‌سته‌ داده‌به‌زێت ، له‌و كاته‌دا هۆرمۆنی ناو جگه‌ر وماسولكه‌ی جه‌سته‌ ئیش له‌سه‌ر هێزی له‌ش ده‌كات، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌نی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن، چونكه‌ پاش رۆژوو وه‌ك درێژ و نزمبونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له‌ خوێندا ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند ئامۆژگارێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ پاراستنی ته‌ندروستی كه‌سانی خاوه‌نی نه‌خۆشی شه‌كره‌:

1-خواردنی خۆراكی دانه‌وێله‌ی پاڵفته‌كراو وه‌ك نانی گه‌نم.
2-خواردنی خۆراكی كه‌م چه‌وربێت و كه‌م شه‌كر بێت وه‌ك: نان ، برنج، مه‌عكه‌رۆنی.
3-ئاگادربن له‌ خواردنی كێك و بسكیت ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ویر دروست ده‌كرێن، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ رۆن و شه‌كریان تیایدایه‌.
4-خواردنی سه‌وزه‌واته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ ئه‌لیاف بێت وه‌ك : په‌تاته‌،پیاز، گه‌نمه‌ شامی، گه‌ڵای سه‌وزه‌ وه‌ك كه‌ره‌وز و نه‌عنا سپێناخ.
5-خواردنی ئاو به‌ به‌رده‌وامی و به‌زۆری له‌ كاتی رۆژوو شكاندن تا پارشێو.
6-هه‌تا بتوانی خۆت له‌ شیرینی به‌دورو بگره‌.
7-به‌درێژایی رۆژه‌كه‌ پشكنینی ئاستی شه‌كره‌ی خوێنت بكه‌.

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure