هەواڵ

-

پێنج سودی هه‌نار

M9sharazoor
12/6/2013 12:42:59 PM 540 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هه‌نار به‌یه‌کێک له‌میوە پربایه‌خه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت، چونکه‌ چه‌ندین سودی هه‌یه‌و به‌های به‌رزی خۆراکی تێدایه‌، له‌گه‌ڵ بونی ترشی فۆلیک‌و ڤیتامین Cو K. سایتی 24ae چه‌ند سودێکی گرنگی هه‌ناری ئاشکرا کردوه‌ له‌وانه‌:

ئازاری جومگه‌کان، له‌ڕێگه‌ی خواردنی هه‌ناره‌وه‌ ده‌توانین ئازارو هه‌وکردنی جومگه‌کان که‌مبکه‌یته‌وه‌، توێژینه‌وه‌کان سه‌لماندویانه‌ کاریگه‌ری هه‌نار ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی ده‌بنه‌هۆی هه‌وکردن‌و دانانی ئاستێک بۆ ئازاره‌کانی.

مه‌لاریا، پزیشکه‌ کۆنه‌کانی هندستان هه‌ناریان وه‌ک چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌کارهێناوه‌، بۆیه‌ به‌درێژایی مێژوو وه‌ک چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ری مه‌لاریا ئه‌ژمارکراوه‌.

ڤایرۆس، به‌هۆی پێکهاته‌کانیه‌وه‌ هه‌نار دژه‌ ڤایرۆسه‌و پشتگیری کۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌کات، هاوکات وه‌ک چاره‌سه‌رێکی نمونه‌یی بۆ نه‌خۆشی که‌می به‌رگری داده‌نرێت.

گوڵی هه‌نار، ده‌توانرێت گوڵی هه‌نار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵ به‌کاربهێنرێت، چونکه‌ ترشیه‌کی تێدایه‌ به‌ناوی Linoleic ده‌بێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وریانه‌ی ده‌بنه‌هۆی رێگه‌گرتن له‌خوێنبه‌ره‌کان.

دڵ‌و خوێنبه‌ره‌کان، هه‌نار ده‌بێته‌هۆی پارێزگاریکردن له‌دڵ‌و خوێنبه‌ره‌کان، به‌هۆی بونی دژه‌ ئۆکسیده‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی پارێزگاریکردن له‌دیواری دڵ‌و خوێنبه‌ره‌کان.

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure