هەواڵ

-

هه‌نگوین چۆن پارێزگاری‌ له‌دابه‌زاندنی‌ كێش ده‌كات

M9sharazoor
12/8/2013 10:02:35 AM 578 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

له‌كاتی‌ خواردنی‌ هه‌نگویندا جه‌سته‌ ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تی‌ خه‌وتنیشدا بێت ده‌توانێت چه‌وریه‌كانی‌ بسوتێنێت، زۆر به‌ئاسانی‌ به‌خواردنی‌ هه‌نگوین ده‌وانێت له‌هه‌فته‌یه‌كدا 1.5 كیلۆگرام له‌كێش كه‌م بكه‌یت، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌نگوین چه‌ندین سودی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌:

• قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێژه‌ شه‌كره‌ی‌ به‌كاربراوه‌ یان ئه‌و تونای‌ جه‌سته‌و مێشكیه‌ی‌ به‌كارهێنراوه‌.
• به‌هێكردنی‌ دڵ، چونكه‌ گلوكۆز زۆر به‌ڕونی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی‌ دڵ دروست ده‌كات.

• كاریگه‌ری‌ به‌هێزی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر رێكخستنی‌ فشاری‌ خوێن‌و زیادبونی‌ رێژه‌ی‌ هیمۆگڵۆپینی‌ له‌خوێندا.
• رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌گه‌شه‌كردن‌و پارێزگاردنی‌ ددانه‌كان.

هه‌روه‌ها خواردنی‌ كه‌وچكێك گه‌وره‌ له‌هه‌نگوین له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌رمدا‌و پێش خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی‌ دانانی‌ ئاستێك بۆ دودڵی‌‌و نیگه‌رانی‌ ده‌رونی‌‌و خه‌وتنێكی‌ ئارام‌و سوتاندنی‌ چه‌وری‌ به‌شێویه‌كی‌ سروشتی‌.

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure