هەواڵ

-

وەزیرى دارایى عێراق دەتوانێت بوودجەى هەرێم بنێرێت

جەمال سەرگەتى
10/19/2014 5:34:35 AM 983 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیرى دارایى نوێ ى عێراق لە ئێستادا دەتونێت بە تەوافووق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق بودجەو مووچەى هەرێمى کوردستان بنێرێت و هەردووکیان پێ کەوە ئەو بریارە سیاسیە کە سزاى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى پێ دراوە هەڵبوەشێنرێتەوە.
شێرکۆ میرزا مەنگورى ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە سایتى مەلبەندى شارەزوورى راگەیاند، هەروەک عەبادى رایگەیاند بریارى قورس دەدەم کوردیش بەسوێند خواردنى بریارى قورسى خۆى دا ،کابینەکەى عەبادى پێکهێنا وئەمەش هەنگاوێکى پۆزەتیفە و هەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانى هەرێم و بەغداد و بەتایبەت گرفتەکانى دارایى بودجەو مووچە کە هەرێم و بەغداد چەند ساڵێکە پێوەى دەناڵێنن ،بەتایبەت لەسەرەتایى ئەم ساڵەوە کە بەبریارێکى وەزیرانى پێشوو بودجەى فەرمانبەرانى کوردستان بڕدراوە .
وتیشى ئەگەرچى عەبادى پێش سوێنخواردنى وەزیرەکان دەى گووت بابەتى ناردنى موچە و بودجە فەرمانبەران بەسراوەتەوە بە دەوام کردن و هاتنى وەزیرى دارایى عێراق و لە ئێستاشدا ئەو بیانووە نەماوە و چاوەروانى دەکەین کە وەزیرى دارایى بە ئەزموونى خۆى ئەو کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکات و بودجەو مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بنێرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد ئێمەش وەک پەرلەمانتاران هەر لەیەکەم رۆژى دەستبەکاربوونمانەوە فشارمان دروستتکردووە بۆئەوەى ئەو کێشانە کە هەیە چارەسەر بکرێن.
شێرکۆ راشیگەیاند،وەزیرى دارایى عێراق کە کوردە بەپێ ى ئەو توانا و دەسەڵاتەى کە هەیەتى ئەتوانێت بە تەوافووق لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و هەردووکیان پێ کەوە ئەو بریارە سیاسیە کە سزاى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى پێ دراوە هەڵبوەشێنرێتەوە و بوودجەمووچەى فەرمانبەران بنێرێت.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure