هەواڵ

-

ئێمەى نەزان لەهيچ نازانين!!؟؟

ڕۆژبین مام جەلال
10/28/2014 8:25:40 AM 2007 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئێمەى نەزان لەهيچ نازانين!!؟؟

ئێمە و سياسەت ؟؟

نا ئێمە و ديندارى ؟؟ نا ...

لە هەر ووڵاتێك سياسيەكان كە سياسەت ئەكەن بۆ خزمەت كردنى گەل و نەتەوە كەيانە و هەموو كارێك دەكەن بۆ بەرەو پێش جونى ووڵات و دابين كردنى ژيانێكى ئارام و پێگەياندنى گەلێكى تەندروست .

(ت . ب) لە ئەوروپا (99%) داهاتى ووڵات بؤ گەلە و (1%) بؤ گەندەڵى و گيرفانە

سياسەت لاى ئێمە !! لاى ئێمە كە سياسيەكانمان سياسەت دەكەن بۆ شەرمەزار كردنى گەلەکەيان هەموو كارێك دەكەن بست بە بستى خاكمان دەفرؤشن و هەر ڕۆژە و لەلايەكەوە بەدەستى خۆيان هێزمان بۆ دێنن بۆ داگيركردنمان هاكا لە وڵاتى خۆماندا بە بێگانە لەقەڵەم دراين. بەناوى بەرەو پێشچونى وڵات. وڵات دوادەخەن ئايا ئەزانن كة ئێمە سەد ساڵ لەدواى ولاَتانى ئەوروپيەوين! بەناوى خزمةتكردن و دابين كردنى ژيانێكى ئارام ب!

نەك هەر خزمەت ناكەن بەڵكو حەقى خزمەتەكەى خۆشمان نادەن.

باسى كام ئارامى دەكەن خۆ ئێمە لەبەر ئێوە ئاراممان لێبڕاوە

(ت . ب) لە هەرێمى كوردستان لە (99%) داهاتى وڵات بۆ گيرفان گەندەڵیە وەلە (1%) بۆ گەلە.. (مەسيح) لەوڵاتانى ئەوروپا و هەنێك لە ولاَتانى ئاسيا دين و ديندارى بەشێكە لە خزەةتكردن و رِۆڵێكى بەرچاوى هەیە لە بەرەوپێشچونى وڵات وە كەسايەتيە ئاينيەكان لە هەموو پێش هات و كارەساتێك كە توشى وڵات دەبێتەوە ئەوانيش لێدوانى خۆيان ئەبێت و خەڵكى تا ڕادەيەكى زۆر گوێڕایەڵيان دەبن و هەم گەل و هەم دەوڵەت سودێكى لە پياوە ئاينيەكان دەبينن وە دەتوانين بڵێن كە كليلى دةرگاى زۆرێك لە كێشەكانن.

(ت . ب) پاپاى (ڤاتيكان) لە (3) بەشى زەوى (2) بەشى داواى فەرمان و بريارەكانى دەكەون. ..

دين و ديندارى لاى ئێمە !!؟؟

 (ئيسلام) لاى ئێمە زۆرينەمان لە پێناسى بارى كەسێتيمان نوسراوە (مسلم) بەڵام نازانين كامە موسيليم ين؟؟ سەر بەكام لاين يان كام لا رِاستە ؟ يەكيَك ئەڵێ سونە رِاستە ئەويكە ئەڵێ شیعە ڕاستە ! يەكێكى تر ئەڵێ شەرواڵ و پانتۆڵەكانتان ئەبێت كورت بێت چونكە گوناحە و و زيادە ڕەوييە بەشەرتيَك پيَعمبەرمان (د.خ) عەباكەى لە زەوى دەخشا. ئەوى كە ئەڵێت با درێژبيَت. ئەم ئەڵێت سمێڵ َ بتاشن و رِيش بهێڵنەوە وە ئەويكە بە پیچەوانەوە وە ئەم حيزبە ئيسلاميە ئەڵێن ئەمە درووستە و حيزبە ئيسلاميەكەى كە دەڵێن نا ئەمە دروستە.

 ئەم مەلا دەڵێت ئەمە حەڵاڵە مەلاكەى دیکەش لة ڕقى ئةو ئەڵێت ئەو حەرامە ؟؟ لەلاى ئێمە نەك ئيسلام و ئيسلاميەكان خزمەت ناكەن بگرە هۆكارێكى سەرەكين بۆ گومرِا كردنى خەلَك و هەرەس هێنانى دەوڵەت. وە زۆرێك لە مەلاو كەسایەتیە ئاينيەكانمان بە سەيارەى درع و پاسەوان وە ئەگەرێین تۆ رِۆژتا ئێوارە بە ئێمە ئەڵێت خوا هەمومان دەپارێزێت ئيتر خێرە لە برى خوا درع و پاسەوان تۆ ئەپارایزن؟

( ت. ب) لەلاى ئێمە هەزاران كەسایەتى دينيمان هەیە كە ئێمە قەومێكى ( ٥مليۆن) كەسين ئەوان ناتوانن وابكەن كە مليۆنيك كەس دوايان كەون  و بايەخ يە قسەى و بڕيارەكانيان بدەن.

 


Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure