هەواڵ

-

گەرانەوەم بۆ ناو یەکێتى بۆ؟

وەزگێڵ نورى حمەعلى
9/10/2019 6:17:14 PM 212 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

گەرانەوەم بۆ ناو یەکێتى بۆ؟
لە ساڵى ١٩٧٥ کە یەکێتى دامەزراوە و چەندین قۆناغى یەک لەدواى یەکى بینیوە و هەورازو نشێوى زۆر بەسەر قەوارەى ئەم حیزبەدا هاتووە. یەکێتى لە ساڵى ٢٠٠٣ و دواى رووخانى بەعس بەشدارى لە یەکگرتنەوەى قەوارە جیاوازەکانى ناو عێراق و پێکهێنانى حکومەتى نوێ لە عێراق کرد. بەشدارى کورد لەو حکومەتە یەکگرتووەدا عێراقى لە تاک رەوى حیزبی گۆرى بۆ فێدراڵى، ئەو سەرو بەندە مام جەلال بەهۆى پێگەى نێو خۆى و نێو دەوڵەتییەکەیەوە تەرخانکرا بۆ هێورکردنەوەى بارودۆخى شێواوى سیاسی عێراق، بەم هۆیەشەوە دوور کەوتەوە لە کارو بارى حیزبی و زیانێکى زۆرى بە یەکێتى نیشتمانى کوردستان گەیاند، بەتایبەت کێشەکانى نێو یەکێتى بەشێوەیەکى ئاشکراو لەسەر کەناڵەکانى راگەیاندن کەوتنە تانەو تەشهیر بە یەکترى کە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەى ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى هێندەى دیکە باڵى بەرزەفرى ئەم حیزبەى تێکشکاند، لەهەموو نا مەعقولانەتر بێوەفایی بەشێکى بەرپرسانى یەکێتى بەرامبەر ئەندامان و لایەنگران و کەس و کارى شەهیدان و کەم ئەندامانى سەنگەر بوو، ئەمەیان لەهەمووى کارەساتبارتر بوو بەرادەیەک لە نەوەدەکان یەکێتى حیزبی رەقەم یەک بوو ئێستا بووە بە نیوەى رەقەم یەک واتە بووە بە دووەم حیزب لە کوردستاندا.
نوێبوونەوەى یەکێتى: پاش کۆچى دواى مام جەلال سەرکردایەتى یەکێتى بە شێوەیەکى گشتى و بنەماڵەى تاڵەبانى بەتایبەت کەوتنە خۆ رێکخستنەوەى نێو ماڵى یەکێتى هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانى نێو ئەندامانى ئەم حیزبە بەشێوەیەکى بەرچاو و سەرکەوتوانە ٩٠% ى کێشەکانى ناو یەکێتى چارەسەر کردووە، ئەنجامەکەى بەستنى کۆنگرەیە لە لەمانگى ١٢ى ئەمساڵدا، یەکێتى ئەمرۆ خاوەنى بریارو ئیرادەى خۆیەتى بەشێکى زۆرى ئەو رەخانەى لەسەرەوە ئاماژەم بۆکرد چارەسەر کراوەو دواى کۆنگرەش شتێک نامێنێت بەناوى کێشەو باڵباڵێنى ناو یەکێتى...
یەکێتى لە پاشکۆیەتیەوە بۆ خاوەن بریار: هەموومان ئەو راستیە باش دەزانین یەکێتى بەهۆى هەلومەرجى سیاسی کوردستان زۆر شتى لەبەرچاو گرت و خۆى کردە قوربانى میللەت و زۆر بریارى پارتى پەسەند کرد کە پارتى وا وێنەى دەکرد بۆ خزمەتى کۆمەڵانى خەڵکى کورستانە دواى دەرکەوت ئەو شتە ئەسڵ و ئەساسی نیە و شتى شەخسین، ئێستا یەکێتى بەو حەجمەى خۆیەوە منافەسەى پارتى دەکات بۆنمونە پارتى کەوتە رکابەرییەکى سەرسەخت بۆ بەدەست هێنانى سەرۆک کۆمارى بەڵام یەکێتى لێی بردەوە، پارتى داواى وەزارەتى دادى عێراقى کردو منافەسەى لەگەڵ یەکێتى کرد کەچى یەکێتى لێی بردەوە، تەنانەت لە نێو خۆى کوردستان و حکومەتى هەرێم یەکێتى توانى بەشى هەرە زۆرى بریارەکانى بەسەر پارتى دا جێبەجێ بکات بۆنمونە پارتى یەک جێگرى سەرۆکى هەرێمى دانا یەکێتى پێى کرد بە دوو جێگر کە حەقى خۆشیەتى بەهەمان شێوە پارتى داواى پارێزگارى کەرکوکى کرد بەڵام بەریەکێتى کەوت.
 وەزگێڵ نورى حمەعلى
M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure