هەواڵ

-

رەبتی تیا نییە ‌

دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
10/17/2017 4:35:03 PM 930 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هاووڵاتی: ئەمە ئیش بوو كردتان، دنیاتان لێ‌ كردووین بە چەرمی چۆلەكە؟
مەسئول: راستە وایە.. چەرمی ئیتاڵی باشترین چەرمە بۆ جانتاو قۆنەرە.
     ***** 
رۆژنامەنووس: فریاكون بۆ خاتری خوا.. درەختیان نەهێشت گشتیان بڕییەوە.
پۆلیسی دارستان: نابڕێتەوە.. مەسەلەی كەركوك چۆن وا بەئاسانی ئەبڕێتەوە؟!!
     ***** 
ئەحمەد: بەینی خۆمان بێت ئەمجارەش خاڵە ئەمریكا چاك دەستی كردین بە زاخا. ئەها چۆن خۆی كردووە بە كەڕەی شەربەت؟!!
مەحمود: بەڵێ‌ شەربەتیش خراپە.. كە شەكرەت هەبێ‌ نابێ‌ شەربەت بخۆیتەوە.
     ***** 
مێرد: وەرە با سەرمان بنێین لە قوڕ، لەهەر چوار لاوە حدودمان لێ‌ دائەخەن.
ژن: كوا ئێمە حەماممان داخستووە؟! ئەوە دەنگی نانەواخانەكەی ئەوبەرە.
     ***** 
یەكەم: بەحساب عەشایەرو هەڵـڵا هەڵـڵا كەچی لەبەردەمی ژنەكەتا ناوێری دەم هەڵبێنیتەوە.
دووەم: كوڕە بابە ئەوە ئیسرائیلەو بەڕاستی.. هەر خۆی ئەزانێ‌ تیرەكە چۆن بهاوێژێ‌‌و كەوانەكە بشارێتەوە. 
     ***** 
تەلەبە: مامۆستا گیان ئەمساڵ بەتەمای بایكۆت‌و شتی وا نین؟
مامۆستا: هەموو ساڵێ‌ ئەمە بەزمیانە، شووتی‌و تەماتەكەی خۆمان رسوا ئەكەن‌و بڕۆ بەخێرهاتی.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure