هەواڵ

-

ئاشتی هه‌ورامی ده‌هێنرێته‌ په‌رله‌مان

سالار محمود
12/5/2017 5:46:53 PM 16 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌دان ئایا رێز له‌یاساو ئیراده‌ی په‌رله‌مان ده‌گرن و ئاشتی هه‌ورامی ده‌هێنرێته‌ په‌رله‌مان یاخود هه‌ر وه‌كو رابردوو حكومه‌ت مل نادا بۆ ئیراده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و به‌ڕێكاری یاسایی رۆژی 26-11-2017،  له‌ رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ واژۆی 24 په‌رله‌مانتاری كوردستان داوا كراوه‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاماده‌بێ بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مان له‌ ناشه‌فافیه‌تی پرۆسه‌ی نه‌وتی و چاره‌نووسی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ده‌كرێ ئه‌و وڵامه‌ش بداته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و 67 رۆژه‌دا چیكردوه‌ له‌و سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌یدا كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه‌ له‌سه‌فه‌ری فه‌رمی بووه‌.

ئه‌و پاره‌یه‌ی پێشوه‌خت له‌ فرۆشی نه‌وت وه‌رگیراوه‌ له‌ كام كۆمپانیا وه‌گیراوه‌ چی لێهاتوه‌؟ گه‌ر سه‌رفكراوه‌ چۆن؟ 
250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم چۆن و به‌كێ و به‌ چ میكانیزمێك ده‌فرۆشرێ؟
قه‌رزی كۆمپانیان له‌ كوێ و چۆن ده‌درێته‌وه‌؟
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندینی تر كه‌هێشتا لای په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان نادیارو بێ وه‌ڵامن.

بۆچی وه‌زاره‌ت له‌مانگی ئه‌یلولی 2016 ه‌وه‌ راپۆرتی مانگانه‌ی له‌سه‌ر فرۆش و داهاتی نه‌وت بڵانه‌كردۆته‌وه‌؟ بۆچی هیچ زانیاریه‌ك ناده‌ن به‌په‌رله‌مان و به‌شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه‌؟

ئه‌گه‌ر وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان وڵامی بڕوا هێنه‌ری نه‌دایه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌توانرێت بابه‌تی متمانه‌ لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ له‌ راستیدا به‌پێی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی له‌به‌رده‌ستی په‌رله‌مانتارانن و هێشتا بۆ رای گشتی ورده‌كاریه‌كانی روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانین له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئاڕاسته‌ی بكه‌ین به‌و ده‌لیلانه‌ ئاشتی هه‌ورامی شایسته‌ی متمانه‌ لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌.

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure