هەواڵ

-

لیستی حیزبەكەی مام

د.شیركۆ عبدالله‌‌
5/7/2018 6:21:08 PM 21 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

لیستی صەد‌و شەست‌و دووە
لیستی حیزبەكەی مام‌و
هی شەهیدی زیندووە
باهۆزێكە سەوزپۆش
لێرە هەڵیكردووە

****

لیستی شەهید ئارام‌و
مامە ریشەی گەرمیانە
چەخماخەی شۆڕشی نوێ‌و
ئومێدی كوردستانە
هەزار جاریش بگلێ
هەر یەكێتی جارانە
****
مێژوو دروستی كردی
لەئاسۆی دوور دەڕوانی
ئەی مەشخەڵی پیرۆز ‌و
ئەی دەستی ئاوەدانی
هەر بۆ پێشەوە بڕۆ
سەروەر ‌و رابەرمانی

****

تۆ ئەمانەتی مامی
گڕ‌و شوعلە‌و چرامی
رۆژگار چەند چەپگەردیش بێ
تۆ رێباز و مەرامی

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure