هەواڵ

-

كۆنگرەو رۆڵی لە بووژاندنەوەی حیزبدا

- وەزگێڵ نوری حمە علی
11/12/2019 5:55:25 PM 548 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 کۆنگر بەرگێکی نوێ بەبەر حیزبدا دەکاتەوەو لەو کێشمە کێشم و دووبەرەکی و جیاوازی راوبۆچوونانەی لەماوەی خەبات و تێکۆشانی دا کە بەچوارچێوەیەکی یاساو مەبدەئی نیشتمانی و حیزبیدا تێپەریوە بووەتە هۆی دروست بوونی کۆمەڵێک راو بۆچونی جیاواز ئەوەش کاری لە هەیکەلی حیزب کردووەو بووەتە هۆی دوورکەوتنەوەو ناکۆکی لە نێوان ئەندامانی حیزبدا تەنانەت هەندێکجاریش بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە باڵێک، یان گروپێکی لێ جیا دەبێتەوە. ئەم ناکۆکیانە رۆژ بەرۆژ لەگەڵی تێدەپەرێت گەر چارەسەری ئەم ناهەموارییە نەکرێت ئەوا کار لە رەوت و ئاراستەی حیزب دەکات و هەوڵەکانی بەرەوپێشبردن و برەودانی بە قاڵبی حیزبی خاو دەکاتەوەو وردە وردە حیزب بەرەو پوکانەوە دەبات. ئەم گرفت و ناکۆکیانە بەتەنها بەرۆکی حیزبێکی نەگرتووەتەوە بەڵکو لەنێو هەموو حیزبەکاندا بوونی هەیە. جا باشترین رێگا چارە بۆ ئەو دۆخە بەستنی کۆنگرەیەکی بێ خەوشە و دەبێت گۆرانکاری لە کەسەکان و ستراتیژێت و پەیکەرو فیکرەی رابردوودا بکرێت. ناشارەزاکان بگۆرێن و بەکەسانی بەئەزمونەکان پربکرێنەوە. یەکێک لە جوانییەکانی کۆنگرە ئەوەیە منافەسەیەکی شەریفانە لە چوارچێوەی سەرخستنی حیزب لە نێوان ئەندامان و کاندیدەکاندا دروست دەبێت، هەروەها پرۆسەکە لە خوارەوە بۆسەرەوە دەس پێدەکات ئەم منافەسەو شێوازی پرۆسەیە هۆکارێکە بۆ ئاشتکردنەوەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەگەڵ بەرپرسەکان و بەرپرسەکان ناچار دەکات گوێ بۆ گلەی و پێشنیارو رەخنەی هەڤاڵەکانیان بگرن و بەخۆدا بچنەوەو بگەرێنەوە بۆ بنەماو دیسپلینە حیزبییەکان. ئەمەش هۆکارێکە بۆ بووژاندنەوەی گیانی برایەتی و کاری پێکەوەیی هەڤاڵانەی ئەندامان. کۆنگرە قۆناغێکی هەستیارە بۆیە دەبێت کاندیدەکان بە هەستێکی بەرپرسیارێتیەوە کار بکەن و ناکرێت لەسەر حسابی یەکتر ناشیرینکردنی هاوحیزبەکەی خۆی بباتە پێشەوە، بەڵکو دەبێت کاندید بەرنامەی چاکسازی بۆ بەرەوپێشبردنی حیزب پێبێت. هەروەها کۆنگرەش دەبێ رۆڵێکی گرنگ بگێرێت لە کۆتایی هێنان بە قۆرخکاری پیرۆزکردنی سەرکردەو دروستکردنی دەستەگەری. کاندید نابێت خوێنی هەزاران شەهید لەبیربکات کەخوێنی گەشیان لەناو یەکێتی دا بۆ خاک و نیشتمان کردوەتە قوربانی و یەکێتی نیشتمانیان بەحیزبی شەهیدان ناساندووە هەموومان قەرزاری کەس و کاری شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەرین با کاری جوان و زیندوو کردنەوەی یەکێتی بکەین بەدروشمی کۆنگرە تا خوێنی شەهیدان و کەس و کارو کەمئەندامانی سەنگەرو هەڤاڵان ئاسودەبکەین.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure