هەواڵ

-

يەکێتی چۆن بکەینە حیزبێکی مۆدێرن و بەهێز

-وەزگێڵ نوری حمەعلی
12/2/2019 5:10:54 PM 429 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 ئەورۆژانەی کە بێ هیوای باڵی بەسەر رۆژانی ئایندەی کورددا کێشابوو لەپر پرشنگی ئاسۆی هێزێک سەریهەڵدا ئەودەمە کۆمەڵێک لە نوخبەی خوێندەوار بوونە داینەمۆی شۆرشێکی درێژخایەن لەبەرامبەر دوژمنیک کەهەموو توانای خۆی بۆ لەناوبردن و قرکردنی کورد خستبووەگەر. کورد نەیدەتوانی بەگفتوگۆ بە مافەرەواکانی بگات هۆکاری دروستکردنی فشار هەڵگیرساندنی شۆرش و بەردەوامی بوو. بۆسەرخستنی سیاسەت و قبوڵکردنی مافی نەتەوەیەک ناچاری جەنگ بووی ئەم جۆرە شۆرشانە لەجیهاندا بونی هەیە ئەگەرچی دەقاو وەک ئەوان نیە بۆنمونە شۆرشەکانی غاندی لەدژی ئینگلیزو شۆرشی کوبا دژی باتیستا هەروەها جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم هەندێک دەوڵەت لە مەوقیعی بەرگریکردندا بوون و هەندێکیش بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و پێگەی حکومرانییەکەی لە جەنگدا بوون کەواتە ئەودەمە جەنگ سەنگی مەحەک بوو بۆیەکلایی کردنەوەی کێشەکان. بەڵام ئەمرۆ سیاسەتی جیهان گۆرانکاری زۆری بەسەردا هاتووە ئەم گۆرانکارییە رەنگدانەوەی حیزبە مۆدێرەکانی جیهانە کە بۆ چارەسەری کێشەکان زیاتر پشت بە هونەری سیاسەت دەبەستن. گەر بمنانەوێت یەکێتی بکەینە حیزبێکی نمونەیی دەبێت سود لە ئەزموونی ئەم حیزبە مۆدێرنانەی جیهان وەربگرین تاوەکو بتوانین لە پێشکەوتنە سیاسیەکانی جیهان بێبەش نەبین. گرنگی بەمۆدێرنکردنی حیزب لەوەدایە دەتوانێت کەسانی لێهاتووبنێرێتە حکومەت ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرەوپێش بردنی حکومەتیش دەبێت. بۆ بوونیاد نانی حیزبی مۆدێرن پێویستمان بە چەند بنەمایەک دەبێت کە لەخوارەوە ئاماژەمان بۆ هەندێکی کردووە: سەرەتا پێویستە یەکێتی بە ستراتیجێتی پەیرەو پرۆگرام و بەرنامەو کاری خۆیدا بچێتەوەو لەو قاڵبە کلاسیکیەی کە تائێستا پەیرەوی کردووە دەربچێت. گوێگرتن لە تێبینی و پێشنیارو رەخنەی بونیات نەر کە لەلایەن ئۆرگانەکانی یەکێتی- یەوە ئاراستەی دەکرێت. گرنگی ئەم خاڵە لەوەدایە ئەندامەکانی نێو یەکێتی بە رەخنەکانیان بتوانن سزای هەڵەو کەمووکورتی بەرپرسەکانیان بدەن و ئاگاداریان بکەنەوە تا بخرێنەوە سەرسکەی خۆیان. گرنگیدان بە نوخبەی رۆشنبیرو خوێندەوار یەکێکە لە پاڵپشتە بەهێزەکانی سەرکەوتن. بەدڵنیاییەوە چینی خوێندەوار زۆرینەی کۆمەڵگای کوردی پێکهێناوە و هەمیشە لەچاوەروانی دامەزراندندان کە بووەتە هۆی نائومێدی ئەمەش کاری لە لایەنی دەروونیانکردووە هەربۆیە هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ژمارەی دەنگدەر کەم دەبێتەوە ئەم چینە زۆر بەکەمی بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا دەکات لەبەرئەوەی هەست دەکات گۆشەگیرکراوەوکەس سود لەتواناکانی نابینێت یەکێتی دەبێت هەست بەبەرپرسیارێتی بکات و کار لەسەر ئەم چینە بکات کە تاقەو وزەیەکی باشیان پێیەو دەتوانن بۆ خزمەتی حیزبی بخرێنە گەر. کردنەوەی خولی ئەکادیمی بۆ کادیرو پێگەیاندنیان لەسەر شێوازێکی مۆدێرن تاوەکو لە ئایندەدا بتوان بەدڵسۆزییەوە خزمەت بکەن بە حیزب بکەن. سۆشیاڵ میدیا یەکێکە لە هۆکارە بەهێزەکانی حیزب دەکرێت هیواو ئومێد و ورە بە ئۆرگانەکان بدات و پشتگیرێکی بەهێزبێت بۆ رووبەرووبوەوەی بوختان و لەکەدارکردنی کادیری حیزب. لەم پرۆسەیە پێویستی بەبەرنامەو کەسانی وردبین هەیە تابتوانن دەرەقەتی ناحەزان بێت و بتوانێت جەنگی دەرونی دژی دوژمنانی بەزیرەکانە ئەنجامبدات. خوێندنەوەی سیاسەتی ناخۆیی و حیزبەکانی هەرێم و جیهان، تابتوانێت رووبەرووی پلان و بەرنامەکان ببێتەوە، بەم شێوەیە حیزب دەتوانێت هەمیشە هەنگاوێک پێش بکەوێت و رێگری لەو پلانانە بکات کەلەدژی دادەرێژرێت. گرنگە حیزب لێپرسینەوەو ئیجرائاتی هەبێت لەبەرامبەر کەموکورتی ئەندام و بەرپرسەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا پاداشتی کەسی دڵسۆز و ماندوو بدرێتەوە ئەمەش سستی لە کاری حیزبی ناهێڵێت و حیزب هەمیشە بەگوروتین دەبێت. گۆرانکاری لە جیاوازی باڵەکاندابکرێت لەململانێی وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات بۆ ململانێی باشترین و دڵسۆزترین کادیر و منافەسەی کێ زۆرترین ئەندامی هەیە زیاتر خزمەت بکرێت نەک لەسەر بنەمای خزمایەتی و عەشیرەت و بنەماڵەبێت. دانانی سەرکردەو سەرکردایەتی لێهاتوو ناسرو بۆ یەکێتی دەرفەتی زیاتر بە نەش و نمای یەکێتی دەبەخشێت. دەبێت بەرپرسان ئاستی هۆشیاری سیاسیان بەهێزبێت لەکاتێکدا دەزانن حیزب بەرەو بچوکبوەوە دەبەن دەست بەرداری حیزب ببن و رێگە بەکەسانی دیکە بدەن تا درێژە بەو رێبازە بدەن و بیگەیەنن بە مەنزڵی خۆی. بەرپرس دەبێت بەگروتینەوە کاربکات بۆئەوەی کاریگەی پۆزەتیفی لەسەر ئۆرگانەکان هەبێت. حیزبی مۆدێرن لەکاتی شکستیدا بەراشکاوانە هەڵەکان دەستیشان دەکات و چارەسەری خێرای بۆ دەدۆزێتەوە.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure