هەواڵ

-

هه‌موو چاوه‌ڕوانی شۆڕشی گه‌نجانی يه‌کيه‌تين

لوقمان بەرزنجی
7/23/2013 7:19:26 AM 652 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

له‌سياسه‌تدا بۆ چوونێک هه‌يه‌ ده‌ڵێت هه‌ر ڕووداوێک که‌ ڕووده‌دات. نابێت گه‌رماوگه‌رم حوکم له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ بدرێت. به‌ڵکو ده‌بێت چاوه‌ڕوانکرێت تا 24 کاتژمێر به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بێت. تا ڕاست و درووستی‌ کاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که ڕوون ده‌بێته‌وه‌، ئيستا‌ 24 کاتژمێر تێپه‌ڕی له‌سه‌ر سه‌رکه‌ووتنی ليستی پارێزه‌رانی يه‌کيه‌تی به‌زۆرينه‌ی ده‌نگ له‌ هه‌ردوو پارێزگاکانی که‌رکوک و سوليمانی و هيچ کاردانه‌وه‌يه‌کی له‌سه‌ر ڕوونه‌دا. سه‌رکه‌ووتنه‌که‌ شه‌رعيه‌تی ته‌واوی خۆی وه‌رگرت له‌ ڕووی ياسا و ميسداقيه‌تی هه‌ڵبژاردن. ‌ زۆرينه‌ی ده‌نگ بۆ يه‌کيه‌تی واته‌ سپيکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بوختانانه‌ که‌ ناحه‌زان بۆ يه‌کيه‌تيان هه‌ڵبه‌ستا بوو. ئه‌و سه‌رکه‌ووتنه‌ی يه‌کيه‌تی بۆقی ڕاگه‌ياندنه‌ به‌ ئاشکراو نهێنی و به‌ڕادان دراوه‌کانی زۆر ئيحراج کردوون.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به‌ قسه‌ی ئه‌وان نغرۆ ببوون. ئه‌م سه‌رکه‌ووتنه‌ ووته‌يه‌کی به‌ڕێز مام جه‌لال مان بير ده‌خاته‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌کانی خه‌بات سه‌باره‌ت به‌ شۆڕش نوێی گه‌له‌که‌مان که‌ ديگووت. ( پيوه‌ری حزبايه‌تی و ڕێکخستن به‌ زۆرينه‌ و که‌مينه‌ نيه‌ به‌ ڵکو به‌ خۆبه‌قوربانکردن و باوه‌ڕبوون به ڕێباز پێوه‌ره‌ زۆر حزبی گه‌وره‌ و زۆرينه‌مان ديت له‌ مێژوودا زۆر بچووک بوونه‌وه‌ چونکه‌ ڕوحی فيداکاری و باوه‌ڕبۆخۆ بوونيان لاواز بوو) هه‌ميشه‌ ئاراسته‌کانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال پێوه‌رێک و به‌رنامه‌يه‌کی گرنگ بووه‌ بۆ کاديرو ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و دۆست و لايه‌نگرو هه‌وادارانی يه‌کيه‌تی. ئه‌وبه‌رنامه‌و ئاراستانه‌ش وايکردوه‌ که‌ يه‌کيه‌تی و يه‌کيه‌تيه‌کان نه‌ترس و باوه‌ڕبه‌خۆ بن. له‌ مه‌يدانه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری و سياسی و ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌کان .

به‌رنامه‌ی يه‌کيه‌تی و ئاراسته‌و ئامۆژگاريه‌ به‌نرخه‌کانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال زامنی هێزو بووژانه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌هێزتری يه‌کيه‌تيه‌ له‌ قۆناغه‌کانی ئاينده‌. ئه‌ويش به‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ماڵی يه‌کيه‌تی به‌ خوێنی تازه‌ و عه‌قڵی گه‌نجان. چونکه‌ بناغه‌ی سه‌رکردايه‌تی يه‌کيه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجی پێشمه‌رگه‌ی ئاندازيارو دکتورو ياساناس و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رو شاعيرو ڕۆمانووس و پسپۆڕی جيا جيا و ده‌ررچووی کۆليژو په‌يمانگه‌ و قۆناغه‌کانی خوێندن درووست بوو، که‌واته‌ شۆڕش يه‌کيه‌تی واته‌شۆڕشی ڕووناکبيران شۆڕشی گه‌نجان شۆڕشی عه‌قڵه‌ گه‌وره‌ پڕ له‌ به‌خششه‌کان. ئێمه‌ يه‌کيه‌تيمان وا ديتووه‌ و هه‌ر به‌ هيوايه‌ش‌ ده‌ڕوانينه‌ ئاينده‌ی يه‌کيه‌تی.

ده‌بێت قۆناغی ئاينده بکرته‌‌‌ قۆناغی ڕيسواکردنی خه‌ڵکه پاشکۆ و‌ درۆزن و دووڕو ئينتهازی و په‌ت په‌تين چيه‌کان . سه‌رکه‌ووتنی ليستی پارێزه‌رانی يه‌کيه‌تی واته‌ سه‌رکه‌ووتنی ليستی گه‌نجانی يه‌کيه‌تی ئه‌وه‌ش زه‌نگێکی پڕ به‌ ناو و ده‌نگ بوو و له‌ناو ئه‌وزه‌نگه‌دا مژده‌يان داينێ که‌ له‌ ( ناوزه‌نگ) ێکی ديکه‌دا يه‌که‌م زه‌نگی شۆڕشی فيکرو ڕووناکبيری و هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌ هێزی يه‌کيه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجانی يه‌کيه‌تی لێ ده‌درێته‌وه‌ و هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌و شۆڕشه‌ی گه‌نجانی يه‌کيه‌تين

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure