هەواڵ

-

نهێنیی وه‌كو چی‌؟ ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌
9/16/2014 3:05:46 AM 568 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یه‌كه‌م: ئه‌رێ ئه‌و براده‌رانه‌ راست ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌نگ ئه‌ده‌ین به‌ئێوه‌؟
دووه‌م: به‌ڵێ راسته‌و ته‌نسیقه‌كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ كراوه‌.
یه‌كه‌م: سه‌یره‌ به‌ڕاستی.
دووه‌م: بۆچی‌ سه‌یره‌ هاوڕێ؟ ئه‌وان پیاوه‌تییان له‌به‌رچاوه‌.
یه‌كه‌م: پیاوه‌تی چی‌؟
دووه‌م: هی به‌ردبارانه‌كه‌ی لقی چوار.
+++
ته‌صریح: یه‌كێتی له‌سلێمانیدا وه‌كو هاووڵاتی پله‌ دوو ته‌ماشامان ئه‌كات.
مه‌صریح: كوڕی‌ باش ئێوه‌ له‌هه‌ولێرو بادیناندا نه‌ك هه‌ر حسابی‌ هاووڵاتی، حسابی هینیش بۆ كه‌س ناكه‌ن.
ته‌صریح: حسابی چی‌؟
مه‌صریح: هی شیرده‌ر.
+++
ئه‌خیر سوئالی تۆیفڵ
كه‌ ئه‌و ته‌صریحه‌ت له‌سایته‌كاندا خوێنده‌وه‌ كام په‌ندی پێشینانه‌ت بیركه‌وته‌وه‌؟
ا. وه‌ختی ترێ‌و هه‌نجیران...
ب. هه‌مه‌وه‌ند نه‌گبه‌تیت بێ...
ج. عال كوڵیوه‌ دیموكراسی‌
د. ده‌رزییه‌ك بكه‌ به‌خۆتا ئینجا بڵێ موزه‌میده‌كه‌ ده‌ستی سووكه‌.
+++
ئه‌حمه‌د: به‌جددیته‌ ده‌نگمان ئه‌ده‌یتێ؟
مه‌حمود: پیاو قسه‌ ئه‌كا، ئه‌ی‌ چۆن!!
ئه‌حمه‌د: باشه‌ ته‌ئسیری چییه‌؟
مه‌حمود: هیچ.
+++
ئه‌م: بێجگه‌ له‌ده‌نگ، ئه‌و براده‌رانه‌ چی‌ ترمان ئه‌ده‌نێ؟
ئه‌و: هه‌موو نهێنییه‌كان.
ئه‌م: نهێنی وه‌كو چی‌؟
ئه‌و: لیستی ناوی‌ حاجییان.

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure