هەواڵ

-

ئه‌ی‌ هی موچه‌خۆران؟ ‌

د. شێرکۆ عەبدوڵا
9/24/2014 3:36:00 AM 496 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

(1)
ته‌عریب داعشی‌ كه‌ركوكه‌
به‌عزێ خه‌سوو هینی بووكه‌
گوێزانیش داعشی‌ توكه‌
داعشی‌ سیسی ئیخوانه‌
هی دان، چه‌قاله‌و قه‌زوانه‌
كوردی باكور، ئه‌ردۆغانه‌
داعشی‌ ئێران كه‌نداوه‌
هی كڵاش باران‌و ئاوه‌
عاجفرۆش داعشی‌ فیله‌
حیزبوڵا هی ئیسرائیله‌
داعشی‌ روخسار نیقابه‌
هینی حكومه‌ت ئیضرابه‌
ته‌له‌به‌ی كوردیش ئیعرابه‌
داعشی‌ هونه‌ر گه‌عده‌یه‌
ترشیات داعشی‌ گه‌ده‌یه‌
داعشی ناتۆ روسیایه‌
هی داعش كیمیاو فیزیایه‌
داعشی‌ به‌عس حه‌وتی سێیه‌
ئه‌ی‌ هی موچه‌خۆران كێیه‌؟!
+++

(2)
نه‌شاز
موبه‌ڕیده‌ له‌زستانا
زۆر نه‌شازه‌
وه‌ك دارخورما له‌كوێستانا
وه‌ك یه‌كڕیزی
له‌ئه‌حزابی كوردستانا
وه‌ك بینینی فه‌خری كه‌ریم
له‌لیجنه‌ی دانوستانا

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure